سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

:: PM:12:37:21/03/2020 ‌
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 25ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە.
سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان دەکەم

ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادار، بارەگای بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، كاك غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان.

"بەبۆنەی 25 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتییەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم" لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا وا نووسراوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان بكەم لەمەڕ ئەو تەنگژە و تەحەددیانەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەم گەلەكەماندا هەبووە.

سەرۆک بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، دەستخۆشی لە ئەرك و چالاكییەكانتان دەكەم و هیوای گەشەی بەردەوام و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی.



وشە - هیدایه‌ت جان