به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی دهۆك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمپانیای كاڤین گرووپ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سه‌نته‌ری پارێزگاكه دروست ده‌كات.
كامه‌ران عه‌بدوڵا نوێنه‌ری كومپانیی كاڤین گرووپ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ژووری نه‌شته‌رگه‌ریی ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست ده‌كه‌ین.
ئەم نەخۆشخانەیە له 50 قه‌ره‌وێڵه كه‌متر نابێت
ڕوونی كرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه به‌پێی خواستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی دهۆك به ژماره و پێویستی پارێزگای دهۆك كه چه‌ند قه‌ره‌وێڵه‌ی پێویسته ئه‌وه‌نده دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام له 50 قه‌ره‌وێڵه كه‌متر نابێت، بێجگه له دروستكردنی نه‌خۆشخانه هاوكات هه‌موو پێداویستییه‌كی پزیشكیی تایبه‌ت به كۆرۆنای تێدا دابین ده‌كرێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كومپانیای كاڤین گرووپ، نه‌خۆشخانه‌كه له نێوان حه‌وت بۆ 10 رۆژ ته‌واو ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌وان ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا به‌پێی پێویست به‌كاری بێنن.
ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له سنووری پارێزگای دهۆك كه ئێسته دروست ده‌كرێت، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤین گرووپ و له سه‌نته‌ری شاری دهۆك دروست ده‌كرێت، یه‌كی تریش له شاره‌دێی فه‌یدیێ له‌لایه‌ن هه‌ندێ خێرخوازی تر دروست ده‌كرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری