ئه‌مڕۆ شه‌موو له هه‌واڵێكی پێگه‌ی "ئیلاف"دا هاتووه، له‌وكاته‌ی له ئه‌مه‌ریكا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونی خێزانی، له‌ناو یه‌ك خێزاندا چوار كه‌سیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "
ئیلاف"، له ویلایه‌تی نیوجێرسی له ئه‌مه‌ریكا له‌ناو یه‌ك خێزاندا چوار كه‌سیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و رووداوه‌یش له‌به‌رئه‌وه بووه كه ئه‌و خێزانه له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانیان له شوێنێك كۆ بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌هۆی یه‌ك كه‌س كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، له‌ڕێی ئه‌وه‌وه چه‌ندان كه‌سی تر تووش ده‌بن.
له‌ناو یه‌ك خێزاندا چوار كه‌سیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن
ئاماژه به‌وه دراوه، گرایس فۆسكۆ كه ته‌مه‌نی 73 ساڵ بووه و تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خێزانی‌دا، شه‌ش له كوڕه‌كانی تووشی هه‌مان ڤایرۆس ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ریان زیاد ده‌بێت، ده‌برێنه نه‌خۆشخانه و چوار له ئه‌وان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی یه‌ك كه‌سه‌وه كه گرایس فۆسكۆ بووه، زیاتر له 20 كه‌س له‌و خێزانه ئێسته له قۆناغی كه‌ره‌نتینه‌دان و لێكۆڵینه‌وه له دۆخیان ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی 2019 له چین بڵاو بووه‌وه و سه‌تان كه‌س له‌و وڵاته تووشی بوون، به‌هۆی زوو ته‌شه‌نه‌كردنی، ئێسته هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 249 هه‌زار كه‌سیش تووش بوون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.