وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه كوردستان له قۆناغێكی مه‌ترسیداره له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئێسته له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌یه و پێویسته رێ نه‌ده‌ین له كۆنترۆڵ ده‌ربچێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستات له فه‌یسبووكی تایبه‌تی په‌یامێكی ڤیدیۆی بڵاو كرده‌وه و سه‌رباری پیرۆزبای له خه‌ڵكی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز دووپاتی كرده‌وه كه كوردستان له قۆناغێكی مه‌ترسیداره به‌هۆی كۆرۆناوه.
داوای له هاووڵاتییان كرد له ماڵه‌وه بمێننه‌وه
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتییان كرد له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و گه‌شت و سه‌یران نه‌كه‌ن، چونكه له‌و قۆناغه‌دا هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه به گومان لێكراو هه‌ژمار ده‌كرێ.
د.سامان به‌رزنجی سوپاسی تیمه ته‌ندروستییه‌كانی كرد و گوتی، هێشتا كۆرۆنا له ژێر كۆنترۆڵه، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنترۆڵ ده‌نه‌چێ.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 47 تووشبووی كۆرۆنا هه‌یه 13 له‌وانه چاكبوونه‌ته‌وه و یه‌كێك گیانی له ده‌ستداوه.