كۆمپانیاكانی "فۆرد، گێنرال مۆتۆرس، فیات، كریسله‌ر و هۆندا" چوونه ڕیزی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخرابوون، ئێسته لقه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا داخستووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له داهاتوودا لقه‌كانییان له دنیادا دابخه‌ن.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیاكانی "فۆرد، گێنرال مۆتۆرس، فیات، كریسله‌ر و هۆندا" لقه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان داخست كه ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ماوه‌یه ڤایرۆسه‌كه زۆر بڵاوه و گواستنه‌وه‌ی خێرابووه هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه لقه‌كانیان دابنه‌ن.
له ئه‌نجامی داخستنی ئه‌و كۆمپانیایانه زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س بێكاربوون
ئه‌وه‌یش گوتراوه له ئه‌نجامی داخستنی ئه‌و كۆمپانیایانه زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س بێكاربوون، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر بۆ كۆمپانیاكان زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی ئابووری به وڵاته‌كه ده‌گات، جگه له‌وه‌یش به‌رهه‌مه‌كانی ئۆتۆمبێل له سه‌رانسه‌ری دنیادا له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مرۆڤ ده‌بن، له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت. له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه. تا ئێسته ھیچ ده‌رمانێكی پێكوتان و حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌نیا پسپۆران هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته ده‌ده‌ن، ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ره‌تا له شاری ووھان له وڵاتی چینه‌وه له دوایین مانگه‌كانی ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌ك كه له‌م ڤایرۆسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئاماژه به تا و كۆكه و ھه‌ندێك جار كێشه‌ی ھه‌ناسه‌دان ده‌كرێت.