بە فەرمی نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئێران دەکرێت

:: PM:08:36:04/10/2016 ‌

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فارس، رایگەیاند، گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لە نێوان ئێران و عێراق دەست پێدەکات بۆ ناردنی نەوتی عێراق لە داهاتوودا لە رێگەی ئێرانەوە، گرێبەستەکەش لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

سەرەتا بڕی 50 هەزار بەرمیل دەنێردرێت رۆژانە و دواتر زیاد دەکرێت بۆ 200 هەزار بەرمیل.

بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، 50%ی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئێرانەوە هەناردە دەکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای و کردوو، بڕیاریشە سەردانی تاران بکات.

وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د