ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئادار، نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی هێشتا به‌ره‌و خوار بێت.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا 100 دۆلار به 147 هه‌زار و 600 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و نرخه به جێگیری نه‌مایه‌وه و سه‌رباری به‌رز و نزمی زۆر له‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بۆ 147 هه‌زار و 250 دینار دابه‌زی.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نرخی دۆلار روو له لێژییه، به‌شێكی زۆر له شاره‌زایان پێیان وایه كه نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زێت له ڕۆژانی داهاتوودا، ئه‌وه‌یش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه یه‌كێكیان رێوشوێنه‌كانی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار كه ئێسته كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و هۆكاری دووه‌میش سه‌ردانی سوودانییه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له 15ی نیسان سه‌ردانه‌كه‌ی بكات.
جێی ئاماژه‌یه كه بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ بڕی 257 ملیۆن و 591 هه‌زار و 195 دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه.