ده‌سته‌ی ناوه‌ندی ئامار له عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌ی نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی له عێراق ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كردووه كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌زار و 794 نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو به فه‌رمی بوونیان هه‌یه و سه‌رمایه‌ی ئه‌و نووسینگانه‌یش 1.3 تریلیۆن دیناری عێراقییه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی ئامار سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هاتووه، له ئه‌نجامی ڕووپێو و ئامارێكی نوێ له‌باره‌ی ژماره‌ی نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واله‌كردن، كه له ساڵی 2018ه‌وه ده‌ستمان پێی كردووه، له ئه‌نجامدا بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌زار و 794 نووسینگه‌ی حه‌واله و ئاڵوگۆڕی دراو له عێراق بوونیان هه‌یه و به به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی 2012 ژماره‌ی نووسینگه‌كانی دراو له عێراق نزیكه‌ی دوو هێنده زیادی كردووه كه له 2012 ته‌نیا 825 نووسینگه‌ی فه‌رمی بوونیان هه‌بوو.
ئاماژه‌ی داوه، كۆی سه‌رمایه‌ی خولاوی ئه‌و نووسینگانه ده‌گاته 1.3 تریلیۆن دیناری عێراقی، هاوكات زیاتر له دوو هه‌زار و 800 كه‌س كار له‌و نووسینگانه ده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان له ڕه‌گه‌زی نێرن و ته‌نیا 4.2%یان له ڕه‌گه‌زی مێن.
ئه‌م ئاماره كارێكی گرنگه بۆ بانكی ناوه‌ندی، تا بتوانێ له‌گه‌ڵ نووسینگه باوه‌ڕپێكراوه‌كان مامه‌ڵه بكات
له كۆتایی
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئامار و ڕووپێوه‌كه هه‌موو پارێزگه‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، جیا له هه‌رێمی كوردستان و مووسڵ و ئه‌نبار، ئه‌م كاره‌یشی به گرنگ زانیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ورده‌كاری و زانیاری زۆری له‌سه‌ر نووسینگه‌كانی دراو هه‌بێ، به‌ر له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و ڕووپێوه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری عێراق له كاتێكدایه پێشتر چه‌ندان نووسینگه‌ی حه‌واله و ئاڵوگۆڕی دراو، به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیا و بانكی ناوه‌ندیش خرانه لیستی ڕه‌شه‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوویش یه‌كێتیی ئه‌وروپا عێراقی خسته لیستی ڕه‌شی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین پاره‌یان لێ سپی ده‌كرێته‌وه و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لێ پاره‌دار ده‌كرێت.