وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی تری دا و باجی گومركی سه‌ر هێلكه‌ی تروكاندن و روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕیاره بۆ پاراستنی زیاتری به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و باجه‌ی ده‌چێته سه‌ر ئه‌و جۆره هێلكه‌یه به بڕی 10 سه‌نته
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ته‌مووز، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، پاڵپشت به یاسای پاراستن و پێشخستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی و له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی پێشنیاری ده‌كه‌ن به دانانی باجی گومركی له‌سه‌ر هێلكه‌ی "تروكاندن".
له نووسراوه‌كه دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و باجه‌ی ده‌چێته سه‌ر ئه‌و جۆره هێلكه‌یه به بڕی 10 سه‌نت بۆ هه‌ر هێلكه‌یه‌كی "تروكاندن"ی هاورده‌كراوه و له نۆی ئابه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆریداوه بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆی له هه‌رێمی كوردستان.