به‌های زێڕ له به‌رزترین ئاستی مێژووییدایه و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كانزایه هه‌یه، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوو نرخه‌كه‌ی به‌رز نه‌بووه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له دواین ڕۆژی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه نرخی زێڕ كه‌مێك دابه‌زی.
هه‌موو دنیا به‌گشتی ئێسته پشت به‌و كانزایه ده‌به‌ستن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، سه‌رباز حاجی فه‌رهاد باڵه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی زێڕنگران و خاوه‌نی زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نرخی زێر ڕوژ به ڕوژ له هه‌ڵكشاندابوو، بهرزبوونهوهكهیشی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بۆڕسه‌ی جیهانی، واته پێوه‌ست بوو به ئاڵۆزییه‌كانی دنیا، بۆیه خواست له‌سه‌ر زێڕ زیادی كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی و هه‌موو دنیا به‌گشتی ئێسته پشت به‌و كانزایه ده‌به‌ستن.
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زێڕ 11 هه‌زار دینار، له نرخه‌كه‌ی كه‌می كردووه له هه‌ر مسقاڵێك، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و دوا بڕیارانه‌ی ڕووسیا دێت كه گوایه توانیویه‌تی بگاته ئاستی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بووه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ر مسقاڵێك له زێڕی عه‌یار 24 له هه‌ولێر به 395 هه‌زار دینار، عه‌یار 22 به 362 هه‌زار دینار، عه‌یار 21 به 346 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 297 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ به‌های هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ تا دوو هه‌زار و پێنج دۆلار دابه‌زی.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه به‌های زێڕ له خوارووی دوو هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرا، بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوان بوون به‌های زێڕ دوو هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕێنێت. له‌م هه‌فته‌یه‌دا زێڕ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی به‌دی هێنا و تا نیوه‌ڕۆی دواین رۆژی هه‌فته‌كه‌ش هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو.
ڤیلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا له دنیا تۆمار ده‌كرێت، زانایانی ڕووسیا به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان ته‌واو كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌لامه‌ت كاری خۆی ده‌كات.