داهاتی نەوتی ئێران لە حەوت ملیار دۆلارەوە بۆ نیو ملیار کەمی کردووە

:: PM:04:10:13/08/2020 ‌
لە ماوەی نزیکەی پێنج مانگی رابردوودا ئێران لە فرۆشتنی نەوت 440 ملیۆن دۆلاری دەست کەوتووە لە کاتێکدا لە یاسای بودجەی ساڵەکە وا داندرابوو حەوت ملیار دۆلار داهاتی هەبێت.

سزاکانی ئەمەریکا لە لایەک و دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری سەرەکین لەوەی ئێران نەتوانێت بڕێکی زۆری نەوت بفرۆشێت و دواین ئاماری رێکخراوی ئۆپێکیش ئاماژە بەو راستییە دەکات لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران گەیشتووەتە نزمترین ئاست لەم ساڵەدا تۆمار کرابێت.

بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لەو وڵاتە 70 هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
لەو مانگەدا ئێران ملیۆنێک و 936 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە بەڵام بڕێکی زۆر کەم لەو نەوتەی هەناردە کردووە و بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لەو وڵاتە 70 هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە لە ساڵی 2018  و بەر لەوەی ئەمەریکا سزاکانی بەسەردا بسەپێنێت ئەو وڵاتە سەرووی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا و بە دووەم وڵاتی گەورەی هەناردەکاری نەوت لە نێو وڵاتانی ئۆپێک هەژمار دەکرا و ئێستە عێراق شوێنەکەی گرتووەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان