به‌رپرسێكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق كه به یه‌كێك له میلیشیاكانی ئێران له عێراق داده‌نرێن، به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌نه ژێر خاكه‌وه و ڕێ ناده‌ن له عێراق بمێننه‌وه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای
عێراق له وه‌ڵامی قسه‌كانی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، لاتان ڕوونه كه سه‌ربازه‌كانتان له عێراق چه‌ند ترساون و ده‌بێ له‌وه دڵنیا بن كه سه‌ربازه‌كان بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك ده‌خرێنه ژێر خاكه‌وه و ئه‌مه به چاوی خۆتان ده‌بینن.
سه‌ربازه‌كانتان بێ به‌زه‌یی ده‌خه‌ینه ژێر خاكه‌وه
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی میلیشیاكانی ئێران له عێراق له كاتێكدایه كه له دوێنێوه هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی سائیروون داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كرد و بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشكردن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان، هاوكات هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش كه به هاوپه‌یمانی میلیشیاكان داده‌نرێ هێرشی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان ڕه‌ت كرده‌وه و ئه‌و كارهانهیشی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ناوبرد و دووپاتیشی كرده‌وه كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك كارته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكرێن.