لاهوور سووكایەتی بە یەكێتییەكان دەكات

:: PM:12:25:26/09/2020 ‌
لاهوور جەنگی لە ساڵیادی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سوكایەتی بە 93٪ی هاووڵاتییان كرد، هاووڵاتییان و ئەوانەی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە دەڵێن، لاهور سوكایەتی بە یەكێتییەكان دەكات چونكە ئەوانیش دەنگیان بە ریفراندۆم دا.
لە مێژووی ئێمە هەمیشە کەسانێک بوون دژی میلەتەکەیان وەستاونەتەوە

ناسر ئیسماعیل، مامۆستا یەک لە دەنگدەرانی ریفراندۆم بە "وشە"ی راگەیاند، ریفراندۆم مافی هەموو هاووڵاتییانە، شانازییە بۆ ئەوانەی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە، بەڵام كەسانێك هەمیشە لە مێژوودا وابوون كە دژی كورد و ناوخۆ وەستاونەتەوە، لەوەتەی كورد هەبووە، دوژمنی ناوخۆیی راستەقینەتر بووە لە دوژمنی دەرەكی.

زیاتر روونی دەکاتەوە، پێم سەیرە سەرۆكی حزبێك كە بەشی زۆری سەركردە و كادیر و لایەنگرانی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە، كەچی هاتووە سووكایەتی بە دەنگدەرانی ریفراندۆم دەكات، لە راستیدا ئەو سووكایەتی بە یەكێتییەكانیش دەكات.
سەیر ئەوەیە خۆی بە خەمخۆری ئاڵا و خاکی کوردستان دەزانێت

ئیمداد عەبدوڵا، رۆژنامەنوس بۆ "وشە"ی دەڵێ، ڕیفراندۆم پرسی سەربەخۆیی كوردستانە و لە مێژووی دوور و نزیكی ئەم گەلە ستەم دیدەیە پرسی سەربەخۆیی هەمیشە بە شێوازی جۆراوجۆر خەباتی بۆ كراوە و رووبارێك خوێنی بۆ رژاوە، ریفراندۆمیش جۆرێكی مەدەنی خەبات بوو بۆ زۆرێك لە هاونیشتمانییا،ن ئەم خەباتە شانازییە چونكە ئێمه تینووی سەربەخۆیی و ئازادین.

ئەو رۆژنامەنووسە دووپاتی دەکاتەوە، پێم سەریرە زۆر كەس لە ئاستی بەرپرسیاریەتییە و كەسی یەكەمی هێزێكی سیاسی كوردستانە كەچی دێت پێچەوانەی خواستی 93٪ی خەڵكی كوردستان قسە دەكات و بێ هیچ سڵەمینەوەیەك ئەوەی شیاوی وتن نییە دەیڵێت، لەوەش سەیرتر، خۆی بە خەمخۆر و دڵسۆزی خاك و ئاڵای كوردستان دەزانێت.

دوێنی كە هاوكات بوو لەگەڵ ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان، لاهوور جەنگی كە ئێستە هاوسەرۆكی یەكێتییە هێرشی كردە سەر ریفراندۆمچییەكان لەكاتێكدا بەهۆی خیانەتەكانی ئەو و 16ی ئۆكتۆبەر 51%ی خاكی كوردستان لە دەست درا.




وشە - تایبه‌ت