سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى ئابووریناسانى كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پلانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌ت به نرخێكى هه‌رزان باشترین پلانه بۆ بوژاندنه‌وه و خزمه‌تكردن به هاووڵاتییانى توێژی هه‌ژار.
به‌پێى پلانه‌كه‌ى مه‌سروور بازرانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 42 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون به نرخێكى هه‌رزان و به به‌هاى نزیكه‌ى 350 ملیۆن دۆلار دروست ده‌كرێت و ده‌درێنه كه‌سانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌كه‌م، نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى ئابووریناسانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه بۆ توێژی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بێت، ئه‌وا سوودێکى زۆری هه‌یه، چونكه ده‌بنه خاوه‌نى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون كه ژیانى خۆى و ماڵ و منداڵى تێدا سه‌قامگیر ده‌بێت، ئه‌و پلانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تیش بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون له چوارچێوه‌ى دروشمى خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو تاكێكى كورد ده‌بێت.
زیاتر گوتی، دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به نرخى هه‌رزان بۆ كه‌مده‌رامه‌تان كارێكى گه‌وره‌یه، ئاسووده‌یی بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت دروست ده‌بێت، ئه‌و كارنامه‌یه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت مه‌به‌ستییه‌تى كه هه‌موو چین و توێژه‌كان بگرێته‌وه و خزمه‌ت به تاك به تاكى ئه‌م میلله‌ته بكات له پێناو خۆشگوزه‌رانى.
ئەوەیشی خستەڕوو، پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه بوژانه‌وه‌ى تێدایه، سه‌ره‌تا دروستكردنى هه‌لى كار كه به هه‌زاران هه‌لى كارى ناوخۆ ده‌ره‌خسێنێت و ده‌ستى ئیش زیا ده‌بێت، هه‌ژاره‌كان ده‌بنه خاوه‌نى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، بازرگانه‌كان سوود وه‌رده‌گرن، جووڵه‌یه‌كى زۆر باش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه و هه‌موو لایه‌ك لێى سوودمه‌ندده‌بێت، پاره ده‌ستاو ده‌ست ده‌كات و تەنگژەی دارایی و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌بات.
ئاشکرای دەکات، کە ئه‌م پلانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت پلانى درێژخایه‌نه، حكوومه‌ت خۆى ده‌بێت له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا دووجۆر پلانى هه‌بێت، پلانى كورتخایه‌ن و خێرا، پلانى درێژخایه‌ن كه پرۆژه گه‌وره ستراتیژییه‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون.
له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار دروستكراوه و به‌سه‌ریان دابه‌شكراوه، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مبووه و هه‌موو هاووڵاتى كه‌مده‌رامه‌ت سوودى لێ وه‌رنه‌گرتووه و به‌شێوه‌ى خاڵ و پله بووه، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت وا ده‌كات به سه‌دان هه‌زار یه‌كه دروستبكرێت بۆ هه‌ژاران.
پلانى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتى كه‌مده‌رامه‌ت یه‌كێكه له پلانه گرنگه‌كانى كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
زیاد كاكه ره‌زا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پرۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌دڵنیایی پلانى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتى كه‌مده‌رامه‌ت یه‌كێكه له پلانه گرنگه‌كانى كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چونكه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتی هه‌ژار سوودى لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ركات حكوومه‌ت كارى بۆ توێژی هه‌ژار كرد ئه‌وه باشتر كردنى دۆخى توێژی كه‌مده‌رامه‌ته.
ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، ئه‌و پرۆژانه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌بنه باشترین خزمه‌ت بۆ هاووڵاتییانى هه‌ژار، هه‌لى كار زیاد ده‌كات، گرفتى نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر ده‌كات، ده‌بێته باشترین خزمه‌ت بۆ هه‌ژاران، چونكه بابه‌ته دوو شته، یه‌كه‌م دروستكردنى یه‌كه بۆ هاووڵاتى هه‌ژار، دووه‌م پێدانیان به نرخێكى هه‌رزان، ئه‌مه خزمه‌تكردنى راسته‌قینه‌یه.
كارنامه‌كه‌ى كابینه‌ى نۆی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كه له ناو هۆڵى په‌رله‌مان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران خوێنرایه‌وه، هه‌مه‌لایه‌ن و گرنگى به لایه‌نى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و به‌هێزكردنى ژێر خانى ئابوورى داوه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى