شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له یه‌كێتیی ئه‌وروپا یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی بازرگانی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ژاپۆن واژوو كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه بڕیاره له 31ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر به فه‌رمی له ئه‌وروپا جیا ببێته‌وه.
لیز تروس وه‌زیری بازرگانی
به‌ریتانیا، دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كه له تۆكیۆ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، كارێكی زۆر گونجاوه كه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ژاپۆن ده‌كه‌ین، كه خۆر له‌و وڵاته‌وه هه‌ڵدێت، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئازاد له جیهاندا.
زیاتر گوتی، ئه‌مه یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی بازرگانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده كه به‌ریتانیا به ته‌نیا واژووی ده‌كات، واته ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌وروپا نییه كه به‌ریتانیایش تێیدا ئه‌ندام بێت، به‌ڵكو له‌نده‌ن ئێسته به ته‌نیا خۆی ڕێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتان واژوو ده‌كات، دوای هاتنی واده‌ی فه‌رمی ده‌رچوونیش له ئه‌وروپا ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕێژه‌ی 99% هاورده و هه‌نارده‌ی هه‌ردوولا وڵات باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش بۆ 15.2 ملیار پاوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.