ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی ئۆپیك ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه بازاڕی نه‌وت هێشتا له دۆخی خۆتیماركردنه له‌و دابه‌زینه‌ی به‌سه‌ر نرخه‌كانیدا له ساڵی 2014ـه‌وه به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌تا ساڵی 2040 ئینجا ده‌توانێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
"محه‌مه‌د باركیندۆ" ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت (ئۆپیك)، ڕای گه‌یاند: ئه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وته كه گه‌یشتبووه 80٪ی نرخی پێشووی خۆی، زیانێكی زۆری به بازاڕی دنیا و پێداویستیی ئابووری گه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ تا خۆی تیمار بكات و له زیانه‌كانی ڕزگاری بێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: دابه‌زینی خه‌رجكردنی جیهانی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، وای كردووه كه وه‌به‌رهێنانی جیهانی به 300 ملیۆن دۆلار پاشه‌كشه بكات، له كاتێكدا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكرێ كه له ساڵی 2014 ده‌ستی پێ كرد، پێویستی به 10 ترلیۆن دۆلاره و ده‌بێ تا ساڵی 2040 دابین بكرێ.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه له ده‌ستپێكی خولی حه‌وته‌می كۆبوونه‌وه‌كانی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئۆپیك له شاری ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه به‌ستوویه‌تی، ئه‌مینداری ئۆپیك گوتی: ئێسته خه‌ریكه ڕێژه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه و بازاڕیش گه‌شه به‌خۆوه ده‌بینێ، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئابوورییه‌كه‌یانه، هه‌نگاوه‌كانیش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆن و سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت دروست ده‌بێت.