به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له ڕۆژانی داهاتووه‌وه پێدانی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان تا 15 سه‌عات له شه‌و وڕۆژێكدا زیاد ده‌بێ و هۆكاری زیادبوونی كاره‌باش بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه خه‌ڵك ئیتر كه‌متر له‌م وه‌رزه‌دا كه‌متر كاره‌با خه‌رج ده‌كه‌ن.
ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاتنی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر و بارانه‌ی ئه‌م دواییه كه ڕووی له كوردستان كرد، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر كاره‌با دروست كرد و به‌و هۆیه‌وه بڕی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان كه‌م بووه‌وه، چونكه خواست له‌سه‌ر كاره‌با یه‌كجار زۆر بووبوو.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته شه‌پۆلی سه‌رمای به‌هێز له كوردستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ و به‌و هۆیه‌وه بڕیاره سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییانی كوردستان زیاتر ببێت، چونكه به گۆڕانی كه‌شوهه‌وای خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش بڕی كاره‌با زیاتر ده‌بێ و كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیش زۆرتر ده‌بن.
ئاماژه‌ی دا، ئێسته بڕی هه‌شت تا 10 سه‌عات ڕۆژانه كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌درێ، به‌ڵام له ڕۆژانی داهاتوو بڕی كاته‌كانی دانه‌وه‌ی كاره‌با به هاووڵاتییان بۆ 15 سه‌عات له شه‌و و ڕۆژێكدا زیاد ده‌بێت و دوای نه‌ورۆزیش ده‌توانین 20 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان بده‌ین.
هه‌ولێر/هێمن ڕه‌فیق