سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی ناشه‌رعی كه له ڕێگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ڕوو له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ڕێوشوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێ خه‌ڵكێكی زۆر له ئه‌مه‌ریكاوه دژی به سه‌رۆكبوونی تره‌مپ بڕیاریان داوه ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵن.
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌مان له پێشوازی كردنی په‌نابه‌ران و حه‌واندنه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام له ڕووی ته‌ناهییه‌وه ڕێوشوێنی ته‌واو به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر، تا دڵنیا بین زیان به هاووڵاتییانی كه‌نه‌دا ناگه‌یه‌نن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا ڕووی له زیادبوونی به‌رچاو كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆچ كردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له دژی تره‌مپ ڕوو له كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ریكا به‌جێ بهێڵن.
به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش خودی په‌نابه‌رانی نێو ئه‌مه‌ریكا كه له وڵاتانی تره‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ باسی له ده‌ركردنی 11 ملیۆن په‌نابه‌ری ناشه‌رعی له وڵاته‌كه كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه بێهیوا بوون و ڕوو له كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن.
جه‌ستن ترۆدۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی، یه‌كێك له هۆیه‌كانی مانه‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌وه وڵاتێكی كراوه‌یه و كه‌نه‌دییه‌كان متمانه‌یان به سیسته‌می كۆچ و سه‌لامه‌تی سنووره‌كان و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له دابین كردنی بودجه بۆ ئه‌و سیسته‌مه و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش قبووڵ ده‌كه‌ین كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
جێی باسه له دوو مانگی ڕابردوو ژماره‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2015 و 2016، به‌جۆرێك ته‌نیا له مانگی ڕابردوو 452 كه‌س له سنووره‌كانی كیوبیك داوای په‌نابه‌ریان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له مانگی یه‌كی 2016 ته‌نیا 137 كه‌س داوایان پێشكه‌شی پۆلیسی كه‌نه‌دا كردبوو.