سه‌تان ناوچه‌ی شوێنه‌واری و كه‌لوپه‌لی شوێنه‌واری له شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی مۆزه‌خانه وای كردووه كه‌لوپه‌له‌كان له ژوورێكدا به بێنازی هه‌ڵبگیرێن.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران هه‌زار و حه‌فتا ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆمار كرا‌و بوونیان هه‌یه، كه به‌شێكییان زۆر گرنگن و مێژووی یه‌كجار كۆنیان هه‌یه و 70 ناوچه و شوێنی نوێش دۆزراونه‌ته‌وه كه پێكهاتوون له گۆڕستان، گردی شوێنه‌واری و شوێنه‌واری تر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه هه‌ر چوار شارۆكه‌ی ''سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندوز و چۆمان'' ده‌گرێته‌وه، زیاتر له هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆمار كراومان هه‌یه، كه گرنگی و بایه‌خی زۆریان هه‌یه.
ئێستە پێنج تیمی بیانی لای ئێمە کاری شوێنەواری دەکەن و بەردەوام کەل و پەلی شوێنەواری دەدۆزنەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران ئاشكرای كرد، ئێسته پێنج تیمی بیانی لای ئێمه كاری شوێنه‌واری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام كه‌لوپه‌لی شوێنه‌واری ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی مۆزه‌خانه ناچارین له ژوورێكدا هه‌ڵیان بگرین، كه‌لوپه‌له‌كان بێ‌ڕێز و بێ‌ناز بوونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆزه‌خانه له سۆران هه‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌له شوێنه‌واریانه له مۆزه‌خانه‌كه داده‌ندرێ و نمایش ده‌كرێ، خه‌ڵكیش شتومه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیان پێشكه‌یشی مۆزه‌خانه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونی قایمقامی نوێی سۆران بووین، چه‌ند شوێنێكمان ده‌ستنیشان كردووه كه شوێنی كه‌له‌پووریین و بۆ مۆزه‌خانه گونجاون و له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی سۆرانیش نزیكه، بۆیه له داهاتووێكی نزیكدا به هاوئاهه‌نگی قایمقامییه‌ت، ده‌ست ده‌كه‌ین به كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واری له سۆران.
سۆران له ڕووی كاڕگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێره و به دووری 110 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ڤه‌رێكی گرنگه له بواری شوێنه‌واری خاوه‌ن كێلی كێله‌شین و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر به قیبله‌ی ئه‌شكه‌وته‌كانی دنیا داده‌ندرێت، گرد و گوندی بانه‌هێلك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مانه و سه‌تان ناوچه‌ی شوێنه‌واری و خاوه‌ن میرنشینییه‌تی سۆرانه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی