له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی نووسینه‌وه‌ی بودجه‌ی 2021ی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و داڕشتنی پڕۆژه‌یاسایی بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌درێ.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چووه
باس له‌وه‌یش كراوه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چووه.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌یه‌كی گشتگیر ده‌بێت، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان داهات و خه‌رجی و قه‌رزه گشتییه‌كان و كورتهێنان، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌بێت.
وه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان داهات و خه‌رجی و (شایسته دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وت، خه‌رجی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت)ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ده‌خرێته ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
له ساڵی 2013ه‌وه هیچ بودجه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌كراوه، ئه‌مساڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف بودجه ئاماده ده‌كه‌ن.