به‌هۆى دابه‌ش نه‌كردنى نه‌وت له ناو شارى سلێمانى، هاووڵاتییان په‌نایان بۆ كڕینى نه‌وت به ده‌به بردووه و تا ئێسته‌ش دیار نییه ئه‌مساڵ نه‌وت ده‌درێته هاووڵاتییانى شاره‌كه یان نا، به‌رپرسێكى حكوومیش ده‌ڵێت، ئه‌و نه‌وته‌ى به ده‌ستیان ده‌گات زۆر كه‌مه و دیار نییه كه‌ى نۆره‌ى سلێمانى دێت.
خالید ڕه‌حیم، هاووڵاتییه‌كى شارى سلێمانییه و ده‌ڵێت، سه‌ره‌تاى زستان یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى كڕیوه، ئێسته‌ش كه هێشتا نه‌وت له ناو شارى سلێمانى دابه‌ش نه‌كراوه، په‌ناى بۆ كڕینى نه‌وت بردووه به ده‌به، كه ئه‌گه‌ر زۆر به‌كه‌میش به‌كارى بێنن به‌شى هه‌فته‌یه‌ك ده‌كات.
ئه‌و بۆ"وشه" ده‌ڵێ، "له‌و دۆخه‌ى ئێسته تواناى كڕینى به‌رمیلێك نه‌وتمان نییه كه به 135 هه‌زار دیناره، به‌ڵام ده‌به‌یه‌ك نه‌وت به 14 هه‌زار دیناره و هه‌ر به‌شى به‌كارهێنانى هه‌فته‌یه‌كیش ده‌كات".
دیلمان مسته‌فا یه‌كێك له نه‌وتفرۆشانى سلێمانى به "وشه"ى گوت، "به‌هۆى دابه‌ش نه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ڕۆژانه نه‌وتێكى زۆر ده‌فرۆشین، ڕۆژ هه‌یه زیاتر له 60 تانكه‌ر نه‌وت ته‌نیا له ناو شارى سلێمانى ده‌فرۆشرێت، به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییانیش نه‌وت به ده‌به ده‌كڕن".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئێسته خواستێكى زۆر له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو، چونكه ئه‌گه‌ر ساڵى ڕابردوو حكوومه‌ت دوو به‌رمیل نه‌وتى دابه‌ش كردبێت، ئه‌مساڵ هیچ بڕه نه‌وتێكى دابه‌ش نه‌كردووه".
لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، جارێكى تر ئه‌و نه‌وته‌ى كه به‌غدا ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كرد به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردن، ڕایگرته‌وه و تا ئێسته‌ش دیار نییه ئایا ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كاته‌وه یان نا.
ئه‌گه‌رچى ئێسته له وه‌رزى زستان و سه‌رما و سۆڵه‌ین، به‌ڵام هیچ جۆره نه‌وتێك به‌سه‌ر هاووڵاتییانى شارى سلێمانى و ته‌نانه‌ت چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌ر دابه‌ش ناكرێت، به گوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكان، ئێرانیش وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى ئه‌وانى نه‌داوه‌ته‌وه كه داوایان كردبوو ئێران نه‌وتى سپییان بۆ ڕه‌وانه بكات.
حه‌سیب باسى له‌وه‌ش كرد، "له ناو شارى سلێمانى پێویستمان به 45 ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه بۆ دابه‌شكردن، تا ئێسته‌ش نه نه‌وت له ناو شاردا دابه‌ش كراوه و نه دیاریشه كه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هێشتا هه‌ڵه‌بجه و چوارقوڕنه و سه‌یدسادق ماوه نه‌وتى تێدا دابه‌ش بكرێت".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى