بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی عێراق بۆ په‌سندكردن ئاماده بێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، ئه‌حمه‌د كینانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو به دیاریكراوی ڕۆژی دووشه‌م و سێشه‌م یه‌ك و دووی شوبات، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ده‌نگدان ئاماده ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ده‌نگدان و گفتوگۆكان له‌باره‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
تا ئه‌مڕۆیش گفتوگۆكان به‌رده‌وامن
زیاتر گوتی، "تا ئه‌مڕۆیش گفتوگۆكان له باره‌ی بڕگه و ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌رده‌وامن و بڕگه‌ی تایبه‌ت به پارێزگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه".
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌روه‌ها گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تا ئێسته شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووجار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆ بووه‌ته‌وه".
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له په‌رله‌مانه و لیژنه‌ی دارایی‌ش خه‌ریكی تاوتوێكردن و هه‌مواركردنی پڕۆژه‌كه‌یه و ده‌یه‌وێت بۆ ده‌نگدان ئاماده‌ی بكات. ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌كه پێشبینی ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له‌و ئه‌رك و مافه داراییه‌كانی كوردستاندا بكرێت، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تاوتوێكردنی پڕۆژه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگدان ته‌واو ده‌كرێت.