مه‌یدانى دهوك كه نێزیكه‌ى 50 ساڵه دامه‌نڕاوه بوته شوێنى ده‌ستكه‌وتنىپێداویستى هه‌رزان بۆ هه‌ژاره‌كان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بازاڕانه شوێنێكى گرنگی كڕین و فرۆشتنه، هه‌ر چوار ساڵ جارێك له گه‌ره‌كێكى دهۆك ده‌كرێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ی كه ئاواره و په‌نابه‌رێكى زۆر رووی له پارێزگاى دهۆك كرد و ژماره‌ى كڕیار و فرۆشیارانیش به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادی كردووه و به‌پێى زانیارییه‌كانى نێو مه‌یدانه‌كه ئێسته 50٪ی كڕیار و فرۆشیاره‌كانى ئه‌و مه‌یدانه ئاواره و په‌نابه‌رن.
مه‌یدانى دهۆك كه ده‌كه‌وێته تاخى نزاركێ، له سه‌رووى شه‌قامى فه‌رمانده‌ى دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات و به درێژایى دوو هه‌زار مه‌تر به‌ره‌و كوتاى شه‌قامى نزاركێ ده‌چێت كه ناسراوه به پشت شه‌قامى پێشانگه‌كان.
به‌هۆى رێگه‌نه‌دانى شوێنه پێوه‌ندیداركان و خاوه‌ن بازاره‌كانى نێو بازارى گه‌وره‌ى دهۆك، مه‌یدانه‌كه ته‌نیا له رۆژانى هه‌ینى ده‌كرێته‌وه، له‌و ڕۆژه‌دا له روژى هه‌ینیدا سه‌رووى 20 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ى نێو مه‌یدانه‌كه ده‌بن.
له مه‌یدانكى دهۆك هه‌موو شتێك به نرخێكى كه‌متر له بازار ده‌فرۆشرێن و له‌م ته‌نگژه‌ى دارایییه‌دا بووه‌ته هه‌لێكى گه‌وره بۆ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، بۆیه كڕیار و فرۆشیاره‌كان داوا ده‌كه‌ن كه رۆژانى تریش بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى خه‌ڵك و حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه دواى بازاڕكردن، خاوه‌ن بازاڕه‌كانى ئه‌و مه‌یدانه سه‌رجه‌م پاشماوه‌كانیان له شوێنى خۆى به‌جێ دێلن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلورى