ئه‌مڕۆ نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له مامه‌ڵه خێراكاندا به‌پێی دوێنێ هه‌ینی دانراوه كه به رێژه‌ی 0.49% بۆ هه‌زار و 813 دۆلار به‌رز بووه‌وه دیاری كراوه. زێڕهنگرێكی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ندان گۆڕانكاری له‌باره‌ی زێره‌وه ئاشكرای ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی شوبات، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی بریكاری زێڕنگری سه‌رباز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك پێویست نییه بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زێڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زێڕ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام به‌هۆی نزمی دیناری عێراقی ئه‌و ڕێژه‌یه له كۆی گشتی هیچ كاریگه‌ری دروست نه‌كردووه.
زیاتر گوتی، هاووڵاتییان كڕین و فرۆشتنی زێڕ به‌پێی پێداویستییه‌كانیان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه هیچ كه‌سێك نه زێڕ ده‌كڕێت و نه دهیفرۆشێت، به‌و جۆره‌یش بازاڕ وه‌ستاوه. به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 100 مسقاڵ بفرۆشین له به‌رانبه‌ردا 100 مسقاڵیش ده‌كڕینه‌وه، بۆیه هیچ جیاوازییه‌ك به‌ڕوونی به‌دیار ناكه‌وێت.
زێڕ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.. به‌هۆی نزمی دیناری عێراقی له كۆی گشتی هیچ كاریگه‌ری دروست نه‌كردووه
ڕوونی كرده‌وه، یه‌ك هه‌فته پێش ئێسته مسقاڵی زێڕ عه‌یار 21 به 376 هه‌زار دیناری عێراقی بوو، ئێسته به 370 هه‌زار دیناره، كه‌وایه له‌و هه‌فته‌یه‌دا شه‌ش هه‌زار دیناری عێراقی له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
ئاشكرای كرد، به‌پێی پێشبینییه‌كانی دنیا بێت، باشتره هاووڵاتییان زێڕ بكڕن به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی كراوه نرخی زێڕ له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا بۆ 400 هه‌زار به‌رز بێته‌وه، واتا له هه‌ر مسقاڵێك 30 هه‌زار دیناری تر گرانتر ده‌بێت. دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌وكاته دێت كه دوای ئه‌وه‌ی بایدن هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ئه‌گه‌ری پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین و ئێران و ڕووسیا باش بێت، ئه‌وكات نرخی زێڕ داده‌به‌زێت، به‌ڵام خۆمان ده‌بینین كه به پێچه‌وانه نێوانیان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی زێڕ بۆ ژێر ئاستی 1800 دۆلار له كاتێكدایه، به‌های دۆلار و قازانجی ئه‌مه‌ریكا به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی داوه، ڕوو له وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و پشت له‌و كانزا گرانبه‌هایه بكه‌ن.