له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مانگانه به سه‌تان ملیۆن دۆلارى له قاچاخچێتى مه‌رزه‌كانى سنوورى سلێمانى ده‌ست ده‌كه‌وێ و خاوه‌نى كۆمپانیاى پاسه‌وانى و چه‌ندان كۆمپانیاى تره، ئێسته لاهوور ده‌ستى بۆ كارێكى تر بردووه و سه‌رقاڵى هێنانى كرێكارى بیانى ده‌بێت.
ماوه‌یه‌كه له سلێمانى باس باسى كرێكارى بیانییه، كۆمپانیایه‌ك كه خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ى بۆ لاهوور جه‌نگى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌كه‌ى لاى "وشه" پارێزراوه، ده‌ستى به هێنانى رێژه‌یه‌كى زۆر له كرێكارى بیانى به هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ كردووه.
خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى هێنانى كرێكارى بیانى كه ناوه‌كه‌ى لاى "وشه"یه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه به‌هۆى لاهوور و چه‌ند به‌رپرسێكى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به لێشاو كرێكارى بیانى ده‌هێنرێنه شاره‌كه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆى كارئاسانیكردن بۆ كۆمپانیاكه‌ى لاهوور، كۆمپانیاكانى تر هیچ كارێكیان نه‌ماوه و سه‌رچاوه‌ى دارایى سه‌تان خێزانى وشك كردووه و خۆى قۆرخكارى ده‌كات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێنانى كرێكارى بیانى به‌بێ مه‌رج كار و كاسبى له‌ناو شاره‌كه‌دا بۆ خه‌ڵكى ناهێڵێته‌وه.
به‌گوته‌ى خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه هێنانى كرێكارى بیانى ئێسته به‌مه‌رجه، به‌ڵام هه‌موو ڕێكاره‌كانى له فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانییه‌وه بۆ ته‌واو ده‌كرێ.
لاهوور جه‌نگى جیا له‌وه‌ى له رووى ته‌ناهییه‌وه شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى زۆر كردووەتەوە، ئێسته ده‌یه‌وێ ده‌ست بۆ قوتى خه‌ڵكیش ببات و سه‌رچاوه‌ى داراییان وه‌ك سه‌رجه‌م رووه بازرگانییه‌كانى تر وشك بكات.
لاهوور جه‌نگى كه سه‌رده‌سته‌ى تاقمى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017یه به‌ته‌واوى كار له‌سه‌ر تێكدانى كوردستان و ره‌وشى ژیانى هاووڵاتییان ده‌كات و له‌ماوه‌ى ڕابردوویش له‌ژێر سێبه‌رى ئه‌و چه‌ندان كه‌س كوژراون به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ له دۆسیه‌كانیان له دادگا یه‌كلا بكرێته‌وه.