فیلمی "فرۆشیار" كه له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی سینه‌ماكاری ئێرانییه، شه‌وی رابردوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری ٢٠١٧ی وه‌رگرت. ئه‌وه دووه‌م جاره خه‌ڵاتی ئۆسكار به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ده‌درێت.
خه‌ڵاته‌كه‌ی ئۆسكار له به‌شی فیلمی زمانه بیانییه‌كان، به فیلمی "فرۆشیار" درا. ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خۆی له رێوڕه‌سمی ئۆسكاردا ئاماده نه‌بوو و دوو كه‌سی راسپاردبوو تا خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرن.
فه‌رهادی به توندی ره‌خنه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ گرت دوای ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ رێگریكردنی له هاووڵاتییانی حه‌وت وڵات ئیسلامی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ری كرد، بۆیه‌ش بڕیاری دا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ له‌مپه‌رێك بۆ ئه‌و له ئارادا نه‌بوو.
ئه‌و له نامه‌یه‌كدا بۆ رێوڕه‌سمی ئۆسكار گوتی، "به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵتان نیم و ئاماده‌نه‌بوونی من ته‌نیا رێزلێنان بووه له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م و شه‌ش وڵاتی تری دنیا، چونكه به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بێ ڕیزی به‌و خه‌ڵكه كرا."
پێشتر ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی له ساڵی ٢٠١٢ بۆ فیلمی "جیابوونه‌وه‌ی نادر له سیمین" خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتبوو.
به‌شێك له پسپۆڕانی ئۆسكار هۆكاری هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كه‌ی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادییان بۆ ئه‌و دۆخه سیاسییه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا تێی كه‌وتووه. هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی ده‌ربكات، ئه‌و فیلمه دوو خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كانی فڕه‌نسای وه‌رگرتبوو.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، ئه‌رجه‌نتین، نه‌مسا، سویسرا، چیك و ئێران دوو جار خه‌ڵاتی ئۆسكاریان بۆ فیلمی زمانه بیانییه‌كان وه‌رگرتووه.