به‌رپرسێك له ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرای كردووه، شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئادار، شه‌ریف ڕه‌حیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتوویه‌تی، "شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه له بوونی ته‌رمێك له ناوچه‌كه ئاگادار كراینه‌وه، له به‌داواچوونی تیمێكی تایبه‌ت، ده‌ركه‌وت هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له ڕه‌گه‌زی نێر، شوێنه‌واری چه‌ند فیشه‌كێك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه، پێده‌چێت ڕووداوه‌كه شه‌وی ڕابردوو ڕووی دابێت".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئه‌و هاووڵاتییه كورده و ناسراوه، خێزانه‌كه‌ی ناسراوه له ناوچه‌كه‌دا و پێده‌چێت ڕووداوه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی".
شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به یه‌كێك له شارۆكه دێرینه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ژمێرێت، زۆرترین ڕووداوه‌كانی كوشتن و تاوان له‌م شارۆكه‌یه به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن.