ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه لیره‌ی توركی له نێوان 8.29 بۆ 8.12 به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جێگیر بووه، ئه‌مه‌یش به خراپترین مێژوو و ڕۆژه‌كانی دراوی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی تڕابزۆن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه كه‌مترین ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕی ئازاد و فه‌رمیدا كراوه، به‌هۆیه‌وه به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان له نزمترین ئاستدا جێگیر بووه.
ئه‌و گوته‌بێژه له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه گوتی، "ئێسته له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 816 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 971 لیره‌ی توركییه".
ڕوونی كرده‌وه، له ناوخۆی توركیا هاووڵاتییان ماوه‌ی 20 ڕۆژه په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر كڕینی دۆلار و هیچ كه‌سیش ئاماده نییه دۆلار بهێنێته بازاڕ، ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری تری سیاسی كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕ و دابه‌زینی به‌های لیره.
شایانی باسه ئه‌مه له كاتێكدایه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 750 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
به‌پێی دوایین راپۆرتی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2021 ئابووریی دنیا 6٪ گه‌شه بكات، له كاتێكدا له ساڵی 2020دا ئابووریی دنیا به‌ڕێژه‌ی 3.3٪ پاشه‌كشه‌ی كردبوو.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020دا، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 8.41 لیره بوو.