له گه‌رمیان گه‌نجێك له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتا به ژیانی ده‌هێنێت و ته‌رمی ژنێكی دووگیانیش له كه‌ركووك له‌ناو ماڵی خۆیدا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئادار/مارس، عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رای گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شارۆكه‌ی كه‌لار، ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌نرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌ھید ھه‌ژار، گه‌نجه‌كه ناوی "ج.ڕ.ق"یه و ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه و خۆی ھه‌ڵواسیوه، به‌و شێوه‌یه كۆتای به ژیانی خۆی ھێناوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، باوكی گه‌نجه‌كه به پۆلیسی راگه‌یاندووه، كوڕه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و تا دره‌نگانی شه‌و به‌یه‌كه‌وه بوون، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێیان زانیوه كه كوڕه‌كه‌یان خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتای به ژیانی هێناوه.
هاوكات ئێواره‌ی دۆینی ژنێكی دووگیان به ناوی "ئ.ج.ج" له گه‌ڕه‌كی كوردستانی كه‌ركووك، به فیشه‌ك كۆتای به ژیانی خۆی هێنا.
ژنه دووگیانه‌كه‌یش ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو و به گوته‌ی لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی كوردستانی شاری كه‌ركووك، له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵ نه‌بووه و به ده‌مانچه خۆی كوشتووه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و ئاسایش بۆ هۆكاری ئه‌و خۆكوشتنه ده‌ستی پێ كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی كوردستان رای گه‌یاندووه، تا ئێسته هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و ژنه دووگیانه ده‌رنه‌كه‌وتووه.