كۆمپانیای ئیكسن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی خه‌ریكی فرۆشتنی پشكهكانیهتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه 1 له عێراق كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان داده‌نرێت، كۆمپانیاكانی چینیش چاویان له كڕینهوهیهتی و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر عێراقدا بگرن.
ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جیهان كه له بواری وزه كار ده‌كات، خاوه‌نی 32.7% پشكه‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه 1 و به‌هۆی خواستی
ئیكسن مۆبیل له فرۆشتنی پشكه‌كانی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق خه‌ریكی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه، تا بتوانێ شوێنگره‌وه‌ی بدۆزێته‌وه و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان پشكه‌كان به كۆمپانیاهكی تر بفرۆشرێت.
دوو گه‌وره كۆمپانیای زه‌به‌لاحی چینی كه له بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن، ئاماده‌یی خۆیان پێشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه بكڕنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئیكسن مۆبیل بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه و ئاماده‌یش نییه هیچ لێدوان و زانیارییه‌ك له‌وباره‌وه بخاته ڕوو.
كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه 1، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وته له ناوچه‌كه و یه‌ده‌گه‌كه‌ی به 20 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌خه‌ملێنرێت، جیا له ئیكسن مۆبیل، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای پێترۆچینا و ئیتاچی ژاپۆنی و پێرتامینا به ڕێژه‌ی جیا جیا پشكیان له كێڵگه‌كه هه‌یه، تا په‌ره‌ی پێ بده‌ن و زۆرترین بڕی نه‌وتی لێ به‌رهه‌م بهێنن.