چاوه‌ڕوان ده‌كرا دیداری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌های لیره‌ی توركی به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام جارێكی تر لیره به‌هاكه‌ی له ده‌ست دایه‌وه و دیداری ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌یش له ناوخۆی توركیادا كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی حوزه‌یران، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی تڕابزۆن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی ڕابردوودا به‌های لیره‌ی توركی چه‌ندان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مه‌یش دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان ئۆردغان و بایدن.
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌مڕۆ كه‌مترین جووڵه‌ی دۆلار له بانكه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی وه‌ك زراعه‌ت و هه‌له‌كه و كوێت تورك و شانساك و ڤاكۆن هه‌بووه. به‌وهۆیه‌وه ئێسته له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 854 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 35 لیره‌ی توركییه".
بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی سێی ئایاری ئه‌مساڵ، له مێژوودا دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 8.71 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا 883 لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.