سێیەم گەورەترین پارچە ئەڵماسی دنیا دۆزرایەوە

:: AM:09:49:17/06/2021 ‌
لە وڵاتی بوتسوانا لە كاتی گەڕان بە دوای ئەڵماس، لە كانێكدا پارچەیەك ئەڵماس دۆزرایەوە كە پێشبینی دەكرێت سێیەم گەورەترین پارچە ئەڵماسی دنیا بێت كە تا ئێستە دۆزرابێتەوە.

كێشی ئەو پارچە ئەڵماسە 220 گرامە و دوو هەفتە دوای دۆزینەوەی، بە فەرمی خرایە بەردەم میدیاكان بۆ ئەوەی بتوانن وێنەی بگرن.

دووەم ئەڵماسی گەوەری دنیاش لە ساڵی 2015 هەر لەو وڵاتە دۆزراوەتەوە. بوتسوانا یەكێك لە گرنگترین بەرهەمهێنەرانی ئەڵماسە لە دنیادا و كەوتووەتە باشووری كیشوەری ئەفریقاوە.

بەگوێرەی بی بی سی، لینت ئارمسترانگ كە سەرپەرشتیی كۆمپانیای دیسوانا بۆ دۆزینەوەی ئەڵماس دەكات گوتوویەتی، ئەوە سێیەم گەورەترین ئەڵماسی دنیایە كە لە 50 ساڵی رابردوو دۆزرابێتەوە.

80% لە داهاتی كۆمپانیاكە دەچێتە گیرفانی حكوومەتەوە.


ئەو كۆمپانیایە بە هاوكاری حكوومەتی بوتسوانا، كۆمپانیایەكی ئەڵماسیان دامەزراندووە بە ناوی "بی برز" و 80% لە داهاتی كۆمپانیاكە دەچێتە گیرفانی حكوومەتەوە.

وەزیری كانەكانی بوتسوانا گوتوویەتی، ئەم دۆزینەوەیە لە كاتێكی گونجاودا رووی دا، چونكە ساڵی رابردوو لەبەر پرسی كۆرۆنا ئاستی فرۆشتنی ئەڵماسیان دابەزیبوو.


وشە - سلێمان تاشان