حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، هه‌ستا به ته‌رخانكردنی بڕی چوار ملیۆن و 874 هه‌زار و 730 دۆلار وه‌ك هاوكاریی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك كرێی هاتوچۆ به‌سه‌ر مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له پارێزگای دهۆك، حه‌وت هه‌زار و 269 مامۆستا ئه‌و هاوكارییه‌یان به‌رده‌كه‌وێت و دابه‌شكردنه‌كه‌ش سه‌ره‌تا له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات، هاوكات حه‌وت هه‌زار و 42 مامۆستای سنووری پارێزگای هه‌ولێر و پێنج هه‌زار و 855 مامۆستای سنووری پارێزگای سلێمانیش، هاوكارییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه بڕی یه‌ك ملیۆن و 848 هه‌زار و 100 دۆلاری هاوكارییه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به مامۆستایانی پارێزگای دهۆك، یه‌ك ملیۆن و 614 هه‌زار و 755 دۆلاریش بۆ مامۆستایانی هه‌ولێر، یه‌ك ملیۆن و 411 هه‌زار و 875 دۆلاریش بۆ مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی ده‌بێت.
رێكه‌وتی دابه‌شكردنی بڕه پاره‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كه كه سبه‌ی چوارشه‌م رێكه‌وتی هه‌شتی ئادار/ مارس دابه‌شكردنه‌كه له دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات و تا 13ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش له رۆژانی 14 تا 20ی ئادار/ مارس هاوكارییه‌كه به‌سه‌ر مامۆستایانی هه‌ولێر و رێكه‌وتی دوو تا هه‌شتی نیسان/ ئه‌پرێلیش به‌سه‌ر مامۆستایانی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت.
كۆی ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له هه‌رسێ پارێزگاكه هاوكارییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، بریتییه له 20 هه‌زار و 166 مامۆستا و هاوكارییه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ یه‌ك جار ده‌بێت.