كۆمپانیای كار به‌نزین بۆ سلێمانی ده‌نێرێت و نرخی لیترێك له 850 دیناره‌وه ده‌بێته 730 دینار، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا له شه‌ش به‌نزینخانه دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی ئاب، به‌همه‌ن شێخ قادر گوته‌بێژی به‌نزیخانه‌كانی سلێمانی، زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی، ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌لایه‌ن كاره‌وه دابین ده‌كرێ به 730 دینار له شه‌ش به‌نزینخانه دابه‌ش ده‌كرێ.
هه‌ر لیترێك به 710 دینار ده‌گاته به‌نزینخانه‌كان
ئه‌وه‌یشی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد كه هه‌ر لیترێك به 710 دینار ده‌گاته به‌نزینخانه‌كان و ڕۆژانه به‌نزین ده‌گاته عه‌مباری ئه‌و شه‌ش به‌نزینخانه‌ی
ه.
نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له مانگێكه به‌رزبووه‌ته‌وه و ئێسته له هه‌ولێر نرخی لیترێك به‌نزین به 850 دیناره له جۆری نۆرماڵ، به‌ڵام له چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك به 660 دیناره و ڕۆژانه چه‌ند سه‌عاتێك دابه‌ش ده‌كرێ.
باس له‌وه ده‌كرێ كه رێككه‌وتن له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كراوه تا به‌نزین دابین بكه‌ن و نرخی هه‌ر لیترێك له ته‌واوی به‌نزینخانه‌كانی كوردستان بێته 650 دینار.