كچێكی ته‌مه‌ن / 24/ ساڵان، قوتابی زانكۆیه و له به‌له‌كۆنه‌ی یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری سلێمانی خۆی هه‌ڵده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دات.
ڕووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو: له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ئه‌و كچه 69 ده‌نك حه‌بی خواردووه / هێشتا نازانرێ حه‌به‌كان هی چی بوون/، دواتر پزیشك ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌و كاته‌ی كه ده‌زانێ پزیشك ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی، كچه قوتابیه‌كه ده‌چێته به‌له‌كۆنه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی و خۆی هه‌ڵده‌دات.
له‌گه‌ڵ خۆ هه‌ڵدانی، كچه ته‌مه‌ن / 24/ ساڵانه‌كه گیان له ده‌ست نادات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و ماوه‌ی بۆ چه‌ند خوله‌كێك گیانی له ده‌ست دا.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، شایه‌تحاڵێك، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كچه له به‌شه‌ناوخۆی بووه له‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه و پێشتر باسی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌كردووه. وه‌ك شایه‌حاڵه‌كه باسی كرد، ئێسته به‌هۆی دۆخێكی تایبه‌تی هاوڕێكانی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه دڵنیایه له‌وه‌ی كه رووداوه‌كه خۆكوژی بووه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و بۆ "وشه" گوتی، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌دا ده‌كرێ.
رووداوی خۆكوشتن له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر تۆمار كراون، به‌ڵام كه‌م جار هه‌بووه كه به‌مشێوه‌یه كچێك دوای ده‌رمانخواردكردنی خۆی خۆی له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبداته خواره‌وه.