بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ بەرێوەبەرە گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و پێیان راگه‌یاندوون كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ پەسەندكردنی بودجەى 2022 ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له دوای ته‌نگژه‌ی دارایی و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، له ساڵی 2016 وه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه و ئێسته به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كاتی هاتووه دوو پله وه‌ربگرن.
ئه‌و پرسه پێوه‌سته به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، هێشتا هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێسته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه‌یه.
"له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌ته‌وه، ئه‌وان گوتیان كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه" ئیلخانی وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه پابه‌نده به‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكرێ و بۆ په‌سه‌ندكردن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێ. چونكه یه‌كێك له بنه‌ماكانی كاركردنی ئه‌م حكوومه‌ته شه‌فافییه‌ته له خه‌رجی و داهاته‌كان.