دامه‌زراوه‌ی كوردشۆپ كه دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و كولتوورییه، بڕیاری دا هه‌موو ساڵێك له هه‌شتی كانوونی دووه‌م كه رۆژی چوونه گرتووخانه‌ی زارا محه‌مه‌دی مامۆستای زمانی كوردی سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خه‌ڵاتێك به ناوی ''زارا'' به مامۆستایه‌كی زمانی كوردی ببه‌خشێت.
شه‌مووی رابردوو، زارا محه‌ممه‌دی مامۆستای زمانی كوردی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگیی نۆژین له شاری سنه، كه له‌لایه‌ن دادگای گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و شاره، سزای پێنج ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی گرتنه‌كه‌ی، ناچار كرا بچێته گرتووخانه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وامه
دامه‌زراوه‌ی كوردشۆپ باسی له‌وه كردووه، ده‌رچوونی سزای گرتن بۆ مامۆستا زارا، سه‌لماندی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وامه. سیاسه‌تێك كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی تارانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێ، ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كیی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ڕێگریكردن له په‌روه‌رده‌ی زمانی دایكیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌وڵدان بۆ له بیرچوونه‌وه‌ی زمانه‌كه‌یانه.
دامه‌زراوه‌كه رۆڵی زارا و مامۆستایان و هۆگرانی تری زمانی كوردی به‌رز نرخاندووه كه له رابردوودا هه‌زاران قوتابییان په‌روه‌رده كردووه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ''ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ”كوردشۆپ” كه په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی زمانی كوردی به ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆمان ده‌زانین، به‌ندكردنی مامۆستا زارا و گوشار خستنه‌سه‌ر چالاكانی بواری په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی، له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین، خاوه‌ندارێتی له مامۆستا زارا و هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه بكه‌ین كه ته‌مه‌نی خۆیان له ڕێی گه‌شه‌ی زمانی كوردی و مافی په‌روه‌رده به زمانی كوردیدا داناوه".
دامه‌زراوه‌كه به‌ڵێنی داوه له‌مه‌ودوا هه‌موو ساڵێك له هه‌شتی كانوونی دووه‌م، خه‌ڵاتێك به ناوی ”زارا” بۆ باشترین مامۆستای وانه‌بێژ و چالاكی زمانی كوردی ته‌رخان ده‌كه‌ن، یادی مامۆستا زارا بكه‌نه هێما و سیمبولی خه‌بات له دژی تواندنه‌وه‌ی زمانی كوردی.
جێی باسه دامه‌زراوه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له نه‌ورۆزی ساڵی رابردوو، ده‌ستی به كاركردن كرد و به دامه‌زراندنی په‌یجێكی فێركاری زمانه‌وانی و په‌روه‌رده‌یی، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رنجی خوێنه‌ران و بینه‌رانی كورد به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بۆ لای خۆی راكێشاوه. ئامانجی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئه‌وه‌یه به راهێنان و فێركردن و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر، خه‌ڵك به زمان و كولتوور و مێژووی كورد ئاشنا بكه‌ن، به‌مه‌ش به‌رپه‌رچی ئه‌و سیاسه‌ته بدرێته‌وه كه دوژمنانی كورد بۆ توانه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌ستیان پێ كردووه.
گرووپێك له گه‌نجانی خۆبه‌خش دامه‌زراوه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و پێشتر بۆ ''وشه'' ئاماژه‌یان دابوو، ئامانج له دانانی ئه‌و په‌یجه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ستیان به‌وه كردووه دوژمنانی كورد زیاتر له جاران خه‌ریكن به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم، كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌ن و به هه‌ندێك به‌رنامه‌ی جیاواز، مێژوو و كولتووری كورد كه‌مڕه‌نگ ده‌كه‌نه‌وه یان چه‌واشه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه به پێویستیان زانیوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كه، منداڵان و گه‌نجان و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كوردستان به زمان و ئه‌ده‌بیات و مێژووی كورد ئاشنا بكه‌ن.
له ئێران خوێندن به زمانی زگماكی قه‌ده‌غه‌یه
وه‌ك ئاشكرایه له ئێران خوێندن به زمانی زگماكی قه‌ده‌غه‌یه و له قوتابخانه‌كان فارسی زمانی فه‌رمییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له هه‌ندێك قۆناغ گرنگی به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌درێ، به‌ڵام زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌وه بێبه‌شن به زمانی دایكی بخوێنن یان بنووسنه‌وه.
دانانی قوتابخانه‌ی ئۆنلاین بۆ فێركردنی زمانی كوردی، به‌شێك له چالاكییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه منداڵانی كورد به زمانی دایكیان ئاشنا ده‌كرێن، فێری نووسین و خوێندنه‌وه ده‌كرێن.