كۆمپانیای دانه‌گاز و نه‌وتی هیلال له‌باره‌ی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، كۆمپانیای دانه‌گاز و نه‌وتی هیلال كه له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان داوه، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان چاكسازی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت كێڵگه‌ی غازی خۆرمۆر ئه‌نجام درا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له ڕۆژانه 305 ملیۆن پێ سێجاوه له ساڵی 2018دا، ئێسته 50% زیادی كراوه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی گه‌یشتووه‌ته ڕۆژانه 452 ملیۆن پێ سێجا."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "هه‌ردوو كۆمپانیا له كێڵگه‌ی گازی سروشتی خۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵدا كار ده‌كه‌ن، بۆ دابینكردنی گازی سروشتی به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 16 هه‌زار به‌رمیل كۆندێ سه‌یت و هه‌زار تۆن گازی شل له ڕۆژێكدا به‌رهه‌م هێنراوه، پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م چاكسازییانه به پڕۆژه‌ی فراوانكاری KM250 پاڵپشتی ده‌كرێت له كێڵگه‌كه كه ئێسته له جێبه‌جێكردندایه، به‌ته‌واوبوونیشی له نیسانی 2023، به‌رهه‌مهێنان به ڕێژه‌ی 55% به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ڕۆژانه 700 ملیۆن پێ سێجا."
"كاره سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی KM250 به گوژمه‌ی 630 ملیۆن دۆلار له نیسانی ساڵی 2021 ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا كه‌وت. پڕۆژه‌كه ئێسته ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه به ئامانجی گه‌یشتن به ئاستی چاوه‌ڕوانكراو له نیسانی ساڵی 2023. وه‌ك به‌شێك له كاره‌كانی فراوانكردن، كۆمپانیاكه له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ هه‌ڵكۆڵینی پێنج بیری په‌ره‌پێدان كه ئاماده كراون بۆ به‌رهه‌مهێنان له ئاداری ساڵی 2022." له ڕاگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆمپانیای دانه‌گاز و نه‌وتی هیلالدا هاتووه.
ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، "پڕۆژه‌ی فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی گازی KM250 به گوژمه‌ی 250 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پاڵپشتی دارایی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌زگای دارایی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌یلوولی ساڵی 2021 ڕاگه‌یه‌نرا. دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی KM250، كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كان پلانێكی تریان داڕشتووه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی KM500 كه ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه بۆ یه‌ك ملیار پێ سێجا، بۆ دابینكردنی خواستی ڕوو له‌زیادبووی سووتاندنی گازی سروشتی كه وزه‌یه‌كی پاكتره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق."
هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتی له ته‌واوبووندایه و له ساڵی داهاتووه‌وه، ئاستی داهاتی هه‌رێمی كوردستان به نه‌وت و گازی سروشتی، ده‌گاته قۆناغێكی نوێ و هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌گاته قۆناغێكی نوێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهاتیش سوودی زۆری بۆ هه‌رێم ده‌بێت.