وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی سه‌وزایی و په‌ره‌پێدانی پارك و باخچه‌كانی سنووره كه‌لاری دا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، گوژمه‌یه‌ك به بڕی زیاتر له 96 ملیۆن دینار له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی نه‌مام و سیانه بۆ به‌شی باخچه‌كان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌لار خه‌رج ده‌كرێ.
ئه‌و گوژمه‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی هه‌یه
وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه كه ئه‌و گوژمه‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و سێكته‌ره له سنووری كه‌لار ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوژمه‌یه‌كی بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان-سلێمانی خه‌رج كرا كه گوژمه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
وه‌ك له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاردا هاتووه كه گوژمه‌كه بۆ دروستكردنی شه‌فتی په‌مپ بۆ پرۆژه‌ی ئاوی دوكان-سلێمانی به گوێره‌ی یاسا و ڕێنوێنییه داراییه‌كان خه‌رج كرا.