سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر راى گه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره به ناوی زبڵ و خاشاك له ماڵان وه‌رده‌گرن، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به شاره‌وانیی هه‌ولێره‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو فه‌رمان خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای زبڵ و خاشاك له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجام دا و راى گه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره به ناوی زبڵ و خاشاك له ماڵان وه‌رده‌گرن، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه نییه، چونكه تا ئێسته بڕیارى وه‌رگرتنى پاره له به‌رامبه‌ر خۆڵ و خاشاك نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
زیاتر گوتى، له ئێسته‌دا ته‌نیا پاره له شوێنه بازرگانییه‌كان، وه‌ك مۆڵ، ماركێت و دووكانه‌كانی نێو شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر فڕێدانى خۆڵ و خاشاك وه‌رده‌گیرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى شاره‌وانى هه‌ولێر گوتى، ئه‌وانه‌ى به ناوی پێفرۆشتنی نایلۆنی زبڵ سه‌ردانى ماڵان ده‌كه‌ن و پاره كۆده‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه پێوه‌ندییان به ئێمه‌وه نییه و ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌رمان خه‌لیل ئاماژه‌ی دا، بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ی زبڵ و خاشاك له ماڵان نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر بخرێته بوارى جێبه‌جێكردن، بڕی پاره‌ى 10 هه‌زاره و 15 هه‌زار نییه.
ماوه‌یه‌كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر به‌ناوى شاره‌وانییه‌وه هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌درێت و نایلۆنى خۆڵ و خاشاك ده‌فرۆشرێت.