بیل گیتس بۆ چوارەم جار بوو بە دەوڵەمەندترین کەسی دنیا

:: PM:05:09:21/03/2017 ‌


بیل گیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ چوارەم جاری لەدوای یەک، بوو بە دەوڵەمەندترین کەسی دنیا.

بە گوێرەی گۆڤاری فۆربێس کە هەموو ساڵێک لە مانگی ئاداردا لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی دنیا بڵاو دەکاتەوە، بیل گیتس بە سامانی ٨٦ ملیار دۆلار لە سەرووی ریزبەندییەکەدایە.

گیتس پێش خاوەنی وارن بافت کەوت کە خاوەنی ٧٥ ملیار دۆلار بوو. بە گوێرەی سەرچاوەکە ژمارەی ملیاردێرەکانی دنیا ١٣% بەرزبووەتەوە و لە هەزار و ٨١٠ کەسەوە بووەتە دوو هەزار و ٤٣ کەس.

یەکەم جارە ژمارەی ملیاردێرەکانی دنیا سنووری دوو هەزار دەبڕێت و کۆی گشتی سامانی ئەو دەوڵەمەندانە دەگاتە حەوت تریلیۆن و ٦٧٠ ملیار دۆلار و بەراورد بە بڕی گشتی سامانی ساڵی رابردوو ١٨% بەرزبووەتەوە.

ئەو گۆڤارە ٣١ ساڵە بەدواداچوون بۆ داهاتی کەسە دەوڵەمەندەکانی دنیا دەکات. جیف بزوس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن کە ساڵی رابردوو لە پلەی پێنجەم دابوو بۆ پلەی سێیەم دابەزیوە و سامانەکەی سەرووی ٢٧ ملیار دۆلار زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٨٣ ملیار دۆلار. کەسی چوارەمیش خاوەنی کۆمپانیای زارایە و سامانەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو سەرووی چوار ملیار دۆلار زیادی کردووە.

مارک زۆکربێرگ خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک لە پلەی پێنجەمدا دێت.

سەرچاوە/ رادیۆفەردا




وشە - سلێمان تاشان