حه‌شدى شه‌عبى كێشه بۆ ئه‌وگه‌شیارانه‌ى دروست ده‌كات كه‌دێنه هه‌رێمى كوردستان
له‌سنوورى پارێزگاى دیاله‌وه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كێشه بۆ ئه‌وگه‌شتیارانه دروست ده‌كه‌ن كه بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز دێنه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 حه‌سه‌ن سالم هاووڵاتییه‌كى نیشته‌جێی به‌غدایه و به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردنى سه‌ردانى سنوورى گه‌رمیانى كردوه به " وشه"ی راگه‌یاند، له رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌بان و خانه‌قین ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه ده‌هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی جۆراوجۆ له لایه‌ن بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بێزارده‌كران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌شتییاران ده‌كرد.
ئه‌و هاووڵاتییه زیاتر گوتى، به‌ده‌یان گه‌شتیار به‌هۆی مامه‌ڵه‌ى بازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانى خۆیان و گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام نه‌داوه.
لاى خۆشیه‌وه سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌ژێر ناوی پلانی ته‌ناهی له بازگه‌كانی ده‌روازه‌ى كوردستان له‌سنوری دیاله مامه‌ڵه‌ی جۆراجۆر له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا كراوه كه بوه‌ته هۆى بێزارى گه‌شتیاران.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین زیاتر گوتى، له‌و كێشه ئاگه‌دار كراوینه‌ته‌وه، به‌ڵام بازگه‌كان زۆرن و ناونیشان گرتنه‌به‌ری پلانی ته‌ناهی كراوه‌ته ناونیشانی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه نه‌شیوانه.
ساڵانه‌و له‌كاتى بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌شتیاران روو له‌ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵیش بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌شیاران روویان له‌سنوورى ناوچه‌گه‌شتیارییه‌كانى گه‌رمیان كردووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم