له هه‌رێمی كوردستاندا نرخی كیلۆی مریشكی زیندوو فڕی، ئێسته له چه‌ندان شاری كوردستان نرخه‌كه‌ی له چوار هه‌زار و 250 دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و خاوه‌ن كێڵگهیهكیش ده‌ڵێ، به‌هۆی گرانبوونی ئالیكهوهیه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار، ئازار عه‌لی خاوه‌ن كیڵگه له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، نرخی مریشكی زیندوو تا دێ به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئێسته كیلۆی به چوار هه‌زار و 250 دینار له كیڵگهكان ده‌ست پێ ده‌كات و به گرانتر له بازاڕ ده‌فرۆشرێ.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گرانبوونه پێوه‌ندی به گرانبوونی ئالیكه‌وه هه‌یه كه ئێسته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
ئه‌و باسی له‌وه كرد كه ئێسته سه‌تان كڕیاریان له كڕینی مریشك كشاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش زیانێكی گه‌وره له خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌دات. بۆیه داوای كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئالیك بكات.
نرخی مریشك له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر وه‌رزێكدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێ، له هاویناندا نرخه‌كه‌ی كه‌متره، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، له‌م وه‌رزه‌دا كه به‌ره‌و هاوین ده‌چین، نرخی مریشكیش به‌رز ده‌بێته‌وه.