رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له رێكخراوی فیفا ده‌كات، قه‌ره‌بووی ته‌واوی كرێكارانی یاریگه‌كانی قه‌ته‌ر بكاته‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه .
ئه‌مساڵ له مانگی تشرینی دووه‌مدا مۆندیالی تۆپی پێ له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت كه گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشی دنیایه. هه‌ر له‌وكاته‌وه كه قه‌ته‌ر كرایه میوانداریی مۆندیالی 2022، ده‌ستی به دامه‌زراندنی ده‌یان یاریگه‌ی پێشكه‌وتوو كردووه و به سه‌تان هه‌زار كرێكار له‌م پڕۆژانه كاریان كردووه.
به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران تووشی زیانی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له ده‌ست داوه، بۆیه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به پێویستی زانیوه فیفا قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، بۆ ئه‌و قه‌ربووه‌ش داوای 440 ملیۆن دۆلاری كردووه.
440 ملیۆن دۆلاره‌كه هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی له مۆندیاله‌كه دابه‌ش ده‌كرێن
440 ملیۆن دۆلاره‌كه هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی له مۆندیاله‌كه دابه‌ش ده‌كرێن. رێكخراوه‌كه داوای له فیفا كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی قه‌ته‌ر هاوئاهه‌نگی هه‌بێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ویستوویه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشی دنیا كه قازانجێكی زۆری ئابووری بۆ قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكان هه‌یه، هیچ كه‌سێك مافی نه‌فه‌وتێت و كرێكاران كه ماندووترین توێژ بوون، سته‌میان لێ نه‌كرێت.