ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌وه‌ی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه به پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سزاكانی سه‌ر ڤه‌نزوێلا هه‌ژمار ده‌كرێت و ئامانجیه‌تی رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بگرێت.
یه‌كه‌م كه‌شتیی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا كه 650 هه‌زار به‌رمیلی هه‌ڵگرتبوو، له ڤه‌نزوێلاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێ كه‌وت، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر هه‌ژمار ده‌كرێت له دوو ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا نێراوه.
ئامانجی جۆ بایدن ئه‌وه‌یه پشتئه‌ستووری ئه‌وروپا به نه‌وتی رووسیا كه‌م بكاته‌وه، بۆیه ته‌نانه‌ت هانی گرووپ و حزبه‌كانی ڤه‌نزوێلای داوه ده‌ست به دانوستان بكه‌ن و كۆتایی به ناكۆكی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بهێنن.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا بۆ ئه‌وروپا به‌و واتایه نییه داهاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ بۆ ڤه‌نزوێلا بگوازرێته‌وه
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا بۆ ئه‌وروپا به‌و واتایه نییه داهاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ بۆ ڤه‌نزوێلا بگوازرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و قه‌رزه‌ی پێ لاده‌برێت كه له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆشایی كه‌می نه‌وت له بازاڕه‌كان پڕ بكاته‌وه، بڕیاره له مانگی داهاتووشدا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات و یه‌كێك له وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه‌ش، سعوودیه‌یه و له‌و سه‌ردانه‌شیدا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت.