جووتیارانی ئامه‌د ئه‌مساڵ گرنگییه‌كی زۆریان به به‌رهه‌مهێنانی نیسك داوه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێچووی له به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه هه‌رزانتره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "
ئانادۆڵۆ"، به‌راورد به ساڵی رابردوو، رووكردنه به‌رهه‌مهێنانی نیسك 35% زیادی كردووه و رووبه‌ری 723 هه‌زار زه‌وی گرتووه‌ته‌وه.
مانگی نیسان بێ‌بارانی بوو
مسته‌فا ئه‌ردان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی ئامه‌د رای گه‌یاندووه، 80%ی به‌روبوومی نیسكی ئه‌مساڵ له پارێزگاكه كۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ چاندنی نیسك نزیكه‌ی به رێژه‌ی 35% له ئامه‌د زیادی كردووه، مه‌زنده ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی نیسك ئه‌مساڵ 110 بۆ 120 تۆن نیسكی سوور بێت.
ئادڤان كاپڵان جووتیارێكی ئه‌و سنووره‌یه و گوتوویه‌تی، له‌سه‌ر رووبه‌ری 300 دۆنم گه‌نمی چاندووه، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه به‌روبوومێكی باشیان نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیسكی سوور تێچووی له دانه‌وێڵه كه‌متره، ئه‌مساڵ له ته‌واوی كێڵگه‌كه‌مدا نیسكی سوورم چاندووه.
باسی له‌وه كردووه كه مانگی نیسان بێ‌بارانی بوو و مه‌زه‌نده‌مان ده‌كرد له ته‌واوی زه‌وییه‌كان 110 كیلۆگرام نیسك به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی نیساندا بارانبارین ده‌ستی پێ كرد و به‌رهه‌مه‌كه زیادی كرد.
ئامه‌د یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌شوهه‌وای گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نیسك، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه هانی جووتیاران بدرێ ئه‌مساڵ ڕوو له‌و به‌روبوومه بكه‌ن.