وه‌زاره‌تى دادى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له ئێسته‌دا ئه‌وان به‌و داهاته‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن ده‌توانن مووچه و خه‌رجى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردن لێ دابین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 دارى 2017 نه‌ریمان تاڵیب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و راى گه‌یاند، داهاتی ساڵی ٢٠١٦ی وه‌زاره‌ته‌كه ٦٣ ملیار و ١٩٨ ملیۆن دینار بووه و هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كه‌می مامه‌ڵه‌كانی خانووبه‌ره و كڕین و فرۆشتن بووه.
زیاتر گوتى، له ئێسته‌دا ئه‌وان به‌و داهاته‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن، ده‌توانن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجی خۆیانی پێ بده‌ن به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردن، چونكه وه‌زاره‌تی داد چوار هه‌زار و ٦٧٠ فه‌رمانبه‌ری هه‌یه و زۆرترینیان له پارێزگای هه‌ولێره.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى داد ئاماژه‌ی دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تاپۆ زۆرترین داهاتی له ساڵی 2016دا هه‌بووه و زیاتر له 57 ملیار دینار بووه و ته‌نیا 18 ملیار دیناریش خه‌رجی هه‌بووه.