وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانی خه‌رجكردنی بڕی نزیكه‌ی ٢٢٤ ملیار دینار كه ده‌كاته ٣٧% ی كۆی شایسته‌ی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ سێى نیسانى 2017، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، شایسته دارایییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦، نزیكه‌ی ٥٩٦ ملیار دیناره، به‌ڵام له هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانی خه‌رجكردنی بڕی نزیكه‌ی ٢٢٤ ملیار دیناری داوه كه ده‌كاته ٣٧% ی كۆی شایسته‌ی جووتیارانى كوردستان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زیاتر هاتووه، له ئێسته‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌یه بۆ كوردستان، بۆیه ئاگاداری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه به گه‌یشتنی سیوله‌ی نه‌قدی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیدا هاتووه، كۆی ئه‌و گه‌نمه‌ی كه له وه‌رزی به بازاڕكردنی ٢٠١٦ له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، بریتییه له ٨٨٦ هه‌زار تۆن كه كۆی به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی ٥٩٦ ملیار دینار ده‌بێت.