ئه‌كته‌ری توركی ئونور سایلاك هاوسه‌ری خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی توبا بیوكئوستون كه ماوه‌یه‌ك هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان له ئارادایه له كافتریایه‌ك كه له گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ئافره‌ت بوون، میدیاكان به‌ره‌و روویان هاتن و ئه‌ویش هێدفۆنه‌كه‌ی له گوێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری ده‌رباره‌ی توبا لێ نه‌كه‌ن.
له كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی میدیاكان ئونور زۆر نیگه‌ران بوو، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هیچ پرسیارێك نه‌داوه‌ته‌وه، هێدفۆنه‌كه‌ی له گوێ كرد و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی كافتریاكه هه‌ڵات.
ماوه‌یه‌كه باس له‌وه ده‌كرێت هه‌ردوو ئه‌كته‌ری تورك سایلاك و بیوكئوستون له كێشه‌دان و به‌هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێت جیا ببنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دووانه‌یه‌كی كچن، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له بڕیاره‌كه‌یانی نه‌گۆڕیوه، میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان له دادگایه و توانیویانه رێك بكه‌ون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ماڵ و مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان لای یه‌كێكیان.
له ئێستادا هه‌ردوو ئه‌كته‌ر بێ ده‌نگی ده‌نوێنن له میدیاكان و هیچ باسێك له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌یان ناكه‌ن