له‌ به‌غدا داوای زیادكردنى بودجه‌ى ته‌ندروستیى كوردستان ده‌كرێت

:: PM:03:05:17/04/2017 ‌
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راى گه‌یاند، داوایان كردووه‌ بودجه‌ى ته‌ندروستى زیاد بكرێت و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ده‌رمان و پێویستى ته‌ندروستى بگاته‌ 226 ملیار دینار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى نیسانى 2017، فارس بریفكانی، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هاوكات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا راى گه‌یاند، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بڕیاری داوه‌ كه‌ بودجه‌ی ده‌رمان بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق 541 ملیار دینار بێت و له‌و بودجه‌یه‌ش 92 ملیار دینار بۆ كوردستان بنێردرێت، به‌ڵام داوامان كردووه‌ تریلیۆنێك و 330 ملیار دینار ببێته‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق و به‌مه‌ش به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ 226 ملیار دینار.

زیاتر گوتى، ئه‌وان ئێسته‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ كه‌ خه‌رجییه‌كه‌ی 24 ملیۆن دۆلاره‌ و ده‌یانه‌وێت سێ ئامێری گاما نایف بكڕن، كه‌ گرنگن بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مێشك.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ی دا، داوامان كردووه‌ یه‌كێك له‌ ئامێره‌كان له‌ پایته‌ختی هه‌رێـمی كوردستان دابنرێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم